فیلمه‌كه‌ی‌ جوبرائیل له‌ ئیتاڵیا یه‌كه‌م بوو
شۆڕش محەمەد
مالمۆکورد


فیلمی (ئه‌یلان)ی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كه‌ به‌سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه‌، له‌فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌وڵاتی ئیتاڵیا، خه‌ڵاتی‌ باشترین فیلمی‌ پێبه‌خشرا. 
ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی وه‌رگرتنی‌ ئه‌و خه‌ڵاته‌وه‌ وتی " فیلمی (ئه‌یلان) له‌فێستیڤاڵی‌ تراك سینه‌ماتۆگرافی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌ خه‌ڵاتی‌ باشترین فیلمی‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ی‌ پێبه‌خشرا". 
وتیشی‌ "فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌رۆژانی‌ 26 تا 30ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2018  له‌وڵاتی‌ ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌ چوو". 
له‌باره‌ی چیرۆكی فیلمه‌كه‌وه‌ ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر وتی "چیرۆكی فیلمه‌كه‌ باس له‌ ئه‌یلان كوردی ده‌كات كه‌ له‌سوریا شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رێگه‌ی تاراوگه‌ ده‌گرنه‌ به‌ر و به‌ره‌و توركیا به‌ڕێده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌وێ‌ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ن به‌كه‌ناری ئارامی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌یكاته‌ قوربانی". 
فیلمی سینه‌مایی (ئه‌یلان) له‌لایه‌ن جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه‌ و ئومێد رۆژ كاری مۆسیقای فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێكردووه‌ و هه‌روه‌ها ئالان رۆژبه‌یانی كاری گرافیك و دیزاینی فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ‌ كردوه‌. 
 دواهه‌مین فیلمی سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر  فیلمێك بوو به‌ناوی (بێده‌نگی ئاسمان) كه‌ له‌كه‌متر له‌ ساڵێكدا له‌ 54 فێستیڤاڵی‌ سینه‌مایی جیهانیدا به‌شداری كرد‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا.
جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ره‌حمان له‌دایكبوی ساڵی 1983ی شاری هه‌ولێره‌، له‌ساڵی 2001ه‌وه‌ ده‌ستیداوه‌ته‌ كاری سینه‌مایی و له‌نزیكه‌ی 40 كورته‌ فیلمدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوه‌ و له‌ 13 فیلمی سینه‌مایی درێژیشدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوه‌ و له‌ساڵی 2010ه‌وه‌ كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات.

زانیاری‌ زیاتر له‌باره‌ی‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ و خه‌ڵاته‌كان له‌م به‌سته‌ره‌دایه‌: 
http://www.traccecinematografichefilmfest.it/traccecinematografichefilmfest/Finalist_%26_WINNER_2018.html 
به‌روار:  03/07/2018
279   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
کەمینە نەتەوەیی و ئاینیەکانی وەک نمونە ئێزیدی و سریانی کە لە وڵاتانی خۆیان چەوساونەتەوە و هەوڵی لەناوبردنیان دراوە، لە سوید هەم دەبنە قوربانی تووندوتیژیی و هەمیش ئەنجامدەری تاوان. درێژه‌ ...
پیاوێکی گوندی لە شار خانوویەک دەکڕێ و دەیدا بە کرێ. دوو سێ جار سەری مانگانە دەچێ بۆ کرێکەی. ژنە کرێچیکە لەب لەبان دەبێ و قسەی خۆشی بۆ دەکا و هەموو جارێ پاو و پوز و ناوگەڵی پیشانی ک درێژه‌ ...
K24 – هه‌ولێر: رێكخراوى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ عه‌فرين، رايگه‌ياند، هاووڵاتى حه‌مدى عه‌بدۆ، ته‌مه‌ن 70 ساڵ ته‌رمه‌كه‌ى به‌ شێوێندراوى دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ده‌ستێكى بڕاوه‌ و به‌ به‌ردبار درێژه‌ ...
فێستیڤاڵی کرێکارانی کان لە شاری دوورهامی بەریتانیا، کە گەورەترین فێستیڤاڵی کرێکارانە لە جیهاندا دەستیپێکرد، فێستیڤاڵی ئەمساڵ پێشکەشی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە دەکرێت. فێستی درێژه‌ ...
عەبدولڕەحمان قاسملوو (١٩٣٠ - ١٩٨٩) زانیارێکی بواری ئابووری و کۆمەڵایەتی و خەباتکەر، پێشمەرگە و سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ماوەی ساڵانی ١٣٥٠ ھەتا ١٣٦٨. لە شاری درێژه‌ ...
لە کۆبوو باڵای وەزیرانی کۆچی وڵاتانی یەکیەتی ئەوروپا، مەسەلەی سیاسەتی کۆچی وڵاتانی یەکیەتییەکە خراوەتە بەر باس.ئەندامانی یەکیەتییەکە سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی و کیش درێژه‌ ...
فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی تورك لە هێرشەكانیان بۆ سەر هەرێمەكانی قەندیل بەردەوامن و شوێن و ڕەز و باخی هاوڵاتیان دەكەنە ئامانج. ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل ـ هەپەگە درێژه‌ ...
بۆ یەکەمجار کەی و لە ج بوارێکدا سویدیەکان لەگەڵ ئیسلام پەیوەندیان دروستکرد؟ - کەی و بۆجی یەکەمین موسوڵمانان روویان لە وڵاتی سوید کرد؟ -ئەو پەیوەندییەی نێوان سویدی و موسوڵمانان ب درێژه‌ ...
پیاوێک ژنەکەی دەمرێ و کە دەبیەن بۆ گۆڕستان ، دارەمەیتەکە بەر عەمودێکی کارەبا دەکەوێ و ژنە دەکەوێتە خوارەوە و خەبەری دەبێتەوە، ژنە بوراوەتەوە نەک مردووە. پاش چەند ساڵێک لە ژیان ژ درێژه‌ ...
ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کەجەکە موستەفا قەرەسوو لە وتارێکدا کە لە ڕۆژنامەی "یەنی ئوزگور پۆلتیکا" بڵاوکراوەتەوە ڕخنەی توندی لە سیاسەتەکانی دەولەتانی ئەورووپای بەتایبەت دەوڵەتی ئ درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   284
کۆی سه‌ردان:   16953136