سەردار باوکمی کووشت، گەورە بم وەکو سەگ دەیتۆپێنم
هاوڕێیەکم وتی لای بەرپرسێکی عەسکەری دانیشتبووم .
هەر لەخۆوە هات بەخەیاڵمدا کە پرسیارێکی لێبکەم 
پێم وت کاک (سەردار) چ ڕوداوێک هەیە لەژیانتا ئازارت دەدات ،
وتی لەشەڕی ناوخۆدا بانگ کرابووین بۆ کۆبوونەوە کە 
بچین و بەشداری کۆبوونەوەکە بکەین لەبەرامبەر مقەڕەکە کەپرێکی بەدار دروستکراوی لێبوو منداڵێک تەپەدۆرێکی دانابوو ساردی دەفرۆشت ئێمەش تینومان بوو لاماندا سەرو ساردیەک بخۆین .
پێم وت : کوڕی بچوک هەریەکەو ساردیەکمان بۆ هەڵپچڕە ! منداڵەکە خەریکی هەڵپچڕینی ساردیەکان بوو چونکە زۆر منداڵ بوو فریای ئەو تینوێتیەی ئێمە نەدەکەوت منیش دەستم خستەسەر شانی و وتم : باوکە خوێڕیەکەت لەبەر موبەریدە دانیشتووەو تۆی بەم گەرما ناردووە بۆ ساردی فرۆشتن , بەڵام منداڵەکە بە حەسرەت و داخێکی قوڵەوە سەری بەرزکردەوە و وتی : خاڵۆ باوکم نەماوە ،
منیش زۆر ناڕەحەت بووم بۆچی ئەو پرسیارەم کرد بۆیە خۆم پێ نەگیرا وتم : بەساقە نەمزانی باوکت نەماوە قسەیەکیشم پێ وت بمبورە ، ئەی باوکت بەچی تیاچوو ؟ بەدەم قسەکردنیشەوە 50 دینارم کرد بە گیرفانیا .
منداڵەکە بەدەم ساردی هەڵپچڕینەوە وتی : (سەردار) کوشتی !!!
ئیتر هەزار ئەوەندەی تر ڕوخام چونکە (سەردار) خۆمم بیرم دەکردەوە ئەبێ چەند منداڵی ترم ئاوا بێ باوک کردبێت ئەژنۆم شکا توانای بەپێوە وەستانم نەما بەڵام نەمهێشت جەماعەت پێم بزانن دانیشتمە سەر بەردێک کە بۆدانیشتن لەبن کەپرەکەدا دانرابوو پێشەمەرگەو حیمایەکان مەشغوڵی ساردی خواردن و سوعبەت و پێکەنین بوون منیش ئاگام لەخۆم نەمابوو لەتاو ئەو منداڵە حەزیشم دەکرد بزانم ڕاست دەکات یان نا لەدڵي خۆمدا دەموت بەڵکو وانەبێت خۆمن خەڵکم زۆر کوشتووە بەڵکو باوکی ئەو مناڵە من نەمکوشتبێت هیچ نەبێ کەمێک خەمەکەم سوک دەبێت چونکە تائەوکاتە نەمدەزانی کەمن کەسێک دەکوژم ئاوا خەڵک ماڵوێران دەبێت بۆیە پرسیارێکی ترم لێکرد وتم کوڕی بچوک لەکوێ کوژرا باوکت وتی لە ئەشکەوتی.......... لەگەڵ هاوڕێکانیا (سەردار) هەرسێکیانی گرت و کوشتنی لەگەڵ فڵان کەس وتی ئیتر گومان نەما کەمن کوشتومە پرسیارێکی تر هاتە پێشەوە ئەویش ئەوەبوو .
کاکەچکۆل گەورەبوویت بەتەمای سەردار بکوژیت وتی بەخوا گەورەبم نایەڵم بژی وەک سەگ ئەیتۆپێنم ، منیش دەستم کرد بە پێکەنینێکی دەسکرد لەبەر دڵی ئەو و 100 دیناری تریشم پێداو وتم ئافەرم گەورە بوویت وەک سەک بیتۆپێنە وەک سەگ
تا ئێستاش هەموو شەوێک کە دەخەوم ئەومنداڵە دێتە بەرچاوم چاوە حەسرەتاوی و پڕ لە ڕقەجوانەکانی نایەڵێ بخەوم جگەلەوەش ئەبێ چەند کەسی ترم ئاوا بێ باوک کردووە بەڵام داخی گەورە ئەوەیە ئەوشتانە قەرەبوو ناکرێنەوە ئەگینا هەرچی سەروەت و سامانم هەیە ئەمدا کە هەم دڵی ئەوانم ئاسایی بکردایەتەوەو هەم خۆشم لەو عەزابی ویژدانە نەجاتم بوایە.
تێبینی
ئەمە چیرۆک نیە ڕاستەقینەیە وە (سەردار) ناوی خوازراوەو ئێستا لەژیاندا نەماوە
لەپەیجەکانی فەیسبووکەوە وەرگیراوە



به‌روار:  02/07/2018
660   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
کەمینە نەتەوەیی و ئاینیەکانی وەک نمونە ئێزیدی و سریانی کە لە وڵاتانی خۆیان چەوساونەتەوە و هەوڵی لەناوبردنیان دراوە، لە سوید هەم دەبنە قوربانی تووندوتیژیی و هەمیش ئەنجامدەری تاوان. درێژه‌ ...
پیاوێکی گوندی لە شار خانوویەک دەکڕێ و دەیدا بە کرێ. دوو سێ جار سەری مانگانە دەچێ بۆ کرێکەی. ژنە کرێچیکە لەب لەبان دەبێ و قسەی خۆشی بۆ دەکا و هەموو جارێ پاو و پوز و ناوگەڵی پیشانی ک درێژه‌ ...
K24 – هه‌ولێر: رێكخراوى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ عه‌فرين، رايگه‌ياند، هاووڵاتى حه‌مدى عه‌بدۆ، ته‌مه‌ن 70 ساڵ ته‌رمه‌كه‌ى به‌ شێوێندراوى دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ده‌ستێكى بڕاوه‌ و به‌ به‌ردبار درێژه‌ ...
فێستیڤاڵی کرێکارانی کان لە شاری دوورهامی بەریتانیا، کە گەورەترین فێستیڤاڵی کرێکارانە لە جیهاندا دەستیپێکرد، فێستیڤاڵی ئەمساڵ پێشکەشی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە دەکرێت. فێستی درێژه‌ ...
عەبدولڕەحمان قاسملوو (١٩٣٠ - ١٩٨٩) زانیارێکی بواری ئابووری و کۆمەڵایەتی و خەباتکەر، پێشمەرگە و سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ماوەی ساڵانی ١٣٥٠ ھەتا ١٣٦٨. لە شاری درێژه‌ ...
لە کۆبوو باڵای وەزیرانی کۆچی وڵاتانی یەکیەتی ئەوروپا، مەسەلەی سیاسەتی کۆچی وڵاتانی یەکیەتییەکە خراوەتە بەر باس.ئەندامانی یەکیەتییەکە سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی و کیش درێژه‌ ...
فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی تورك لە هێرشەكانیان بۆ سەر هەرێمەكانی قەندیل بەردەوامن و شوێن و ڕەز و باخی هاوڵاتیان دەكەنە ئامانج. ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل ـ هەپەگە درێژه‌ ...
بۆ یەکەمجار کەی و لە ج بوارێکدا سویدیەکان لەگەڵ ئیسلام پەیوەندیان دروستکرد؟ - کەی و بۆجی یەکەمین موسوڵمانان روویان لە وڵاتی سوید کرد؟ -ئەو پەیوەندییەی نێوان سویدی و موسوڵمانان ب درێژه‌ ...
پیاوێک ژنەکەی دەمرێ و کە دەبیەن بۆ گۆڕستان ، دارەمەیتەکە بەر عەمودێکی کارەبا دەکەوێ و ژنە دەکەوێتە خوارەوە و خەبەری دەبێتەوە، ژنە بوراوەتەوە نەک مردووە. پاش چەند ساڵێک لە ژیان ژ درێژه‌ ...
ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کەجەکە موستەفا قەرەسوو لە وتارێکدا کە لە ڕۆژنامەی "یەنی ئوزگور پۆلتیکا" بڵاوکراوەتەوە ڕخنەی توندی لە سیاسەتەکانی دەولەتانی ئەورووپای بەتایبەت دەوڵەتی ئ درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   281
کۆی سه‌ردان:   16953122