پەنابەرانی ئەڵمانیا (18) ملیار یۆرۆیان بۆ وڵاتەکانیان ناردوەتەوە
(سبەی):
ئەڵمانیا ئاشکرای کردوە کە پەنابەرانی وڵاتەکە وەک هاوکاریی مادی نزیکەی (18) ملیار یۆرۆ-یان رەوانەی خانەوادەکانیان کردوە لە وڵاتەکانیان.

ئاژانسی (DW)ی ئەڵمانیا بڵاوی کردوەتەوە لە ساڵی (2018)دا کۆچبەران و پەنابەران لەو وڵاتەوە (17.7) ملیار یۆرۆیان بۆ خێزان و خانەوادەکانیان لە وڵاتەکانیان ناردوەتەوە کە بەراورد بە ساڵی رابردو (6.5) ملیار دۆلار زیادی کردوە.

حکومەتی ئەڵمانیا بە ئامار و داتا زانیارییەکانی لەسەر رەوانەکردنی پارە لە وڵاتەکەیەوە لەلایەن کۆچبەران و پەنابەرانەوە رادەستی پەرلەمان کردوە و ئاماژە بەوە کراوە ئەو پارەیە زۆر زیاترە لە بودجەی ئاوەدانکردنەوەی ئەڵمانیا کە نزیکەی هەشت ملیار یۆرۆیە.

شارەزایەکی ئابوریی ئەو وڵاتە لە شیکردنەوەیەکی تایبەت بۆ (DW)دا ئاماژەی بەوەکردوە رەوانەکردنی پارە لە لایەن کۆچبەران و پەنابەرانەوە زیان بەو وڵاتانە دەگەیەنێت کە خێزان و کەسوکارەکانیان لەو پارەیە سودمەند دەبن چونکە دەبێتە هۆی ئەو وڵاتانە لە پرۆسەی گەشەسەندندا زۆر زیاتر دوا کەون و تەنها پشت بەو داهاتە ببەستن کە لە وڵاتانی ترەوە دەگاتە دەستیان.

قەیرانی کۆچبەران و پەنابەران ئەو وڵاتەی تەنیوەتەوە و حکومەتە هاوپەیمانیەکەی ئەنگێلا مێرکلی، راوێژکاری خستوەتە لێواری هەڵوەشاندنەوە و وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیاش رایگەیاندوە کە دەست لەکاردەکێشێتەوە.
به‌روار:  02/07/2018
1152   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   527
کۆی سه‌ردان:   29254825