سێ ملیۆن دۆلار بۆ ئاواره‌كانی عێراق و سوریا له ئه‌رده‌ن ته‌رخان ده‌كرێت
هەژار تەها
مالمۆکورد
ماڵپه‌ری فه‌رمی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئوسترالیا بلاَویكرده‌وه حكومه‌تی ئوسترالیا بڕی 3 ملیۆن دۆلاری تری ته‌رخان كردووه بۆ هاوكاریكردنی مرۆیی په‌نابه‌رانی عێراق و سوریا له ئه‌رده‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و ماڵپه‌ره ، ئه‌و پشگیرییه داراییه له ماوه‌ی دوو ساڵدا ده‌گه‌یه‌ندرێته ئه‌و په‌نابه‌رانه و نزیكه‌ی 800 خێزانیش له‌و په‌نابه‌رانه ، پاره‌یه‌كی كاشیان پێده‌درێت بۆئه‌وه‌ی بتوانن پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ڕۆژانه‌یان دابین بكه‌ن و به گشتیش نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س سودمه‌ندی ئه‌و پشتگیرییه داراییه ده‌بن.
هه‌رچه‌نده حكومه‌تی ئوسترالیا پشتگیری دارایی پێشكه‌ش به په‌نابه‌ران له جیهاندا ده‌كات به‌لاَم به‌رده‌وامه له پیاده‌كردنی توندترین ڕێوشوێن له به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه بیانه‌وێت به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن به‌جۆرێك ده‌ستگیریان ده‌كات و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وولاَته‌یان ده‌كاته‌وه كه لێوه‌ی چوون.
له ساڵی 2011 ه‌وه ، ئوسترالیا زیاتر له 613 ملیۆن دۆلاری له پشتگیرییه مرۆییه‌كاندا خرج كردووه.
به‌روار: 02/07/2018
670 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|