یادی ٢٣یەمین ساڵیادی شەهیدبوونی زیلان
ئەمڕۆ ٢٣یەمین ساڵیادی شەهیدبوونی زیلانە، زیلان کە بە چالاکییەکەی خۆی لاپەڕەیەکی نوێی لە مێژووی تێکۆشانی ئازادیی ژنان و گەلی کورد دا هەڵداوە، ئەو کەسەی ئازادیی بە تاکە خوداوەندی خۆی دادەنا، ئۆجالان لەسەر شەهید زیلان دەڵێت: زیلان ئەو خوداوەندەیە کە دەبێت سەر لەبەرامبەریدا دابنەوێندرێت.
زەینەب کناجی، بە نازناوی زیلانەوە لە ڕۆژی ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦دا لە ناوەندی دەرسیم، بە ئەنجامدانی چالاکییەک ئاگری لە فیتیلەی سەردەمێک بەردا و ناوی خۆی لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا بڵاوکردەوە.
زیلان لهساڵی ١٩٧٢ له گوندی ئهلمالی سهر به شاری مهڵاتیای باکوری کوردستان لهدایکبووە، له ساڵی ١٩٩٤ له شاری ئهدهنه دهستدهکات بهتێکۆشان و له ساڵی ١٩٩٥ بەشداری ڕیزهکانی گهریلا دەبێت.
شەهید زیلان ڕۆژی ٣٠ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٦ لهدژی هێرشەکانی سەر ناوهندی شاری دێرسیم، چالاکییهکی گیانبازیی لهناو هێزێکی سهربازیدا ئهنجامدا، که سهرقاڵی بهڕێوهبردنی ڕێوڕەسمێکی سهربازی بوون، له ئهنجامی ئهو چالاکییهدا دهیان چەکداری دەوڵەتی تورک کوژران و برینداربوون، ئهوهش یهکهمین چالاکیی گیانبازی بوو، که گهریلاکانی پهکهکه له ناوهندی شارهکاندا ئهنجامیبدهن.
شەهید زیلان لە نامەیەکدا کە لە پاش خۆی بەجێیهێشت، نووسیوییەتی: ئەو کاتەی لە زانکۆ دەمخوێند، لەگەڵ هزری چەپ ئاشنابووم و هاوسۆزیم بۆ پەکەکە زیادیکرد، هەرچەندە لە خانەوادەیەکی پاشکەوتوودا دەژیام، بەڵام ڕێزیان لە هەستە کوردپەروەرانەکان دەگرت، ئەوکاتە نیشتمان پەروەرەکان بەشێوەی پێویست ڕێکنەخرابوون، هەرچەند دۆخی نالەباری ئابووریی خانەوادەکەم وایکرد کە تۆزێک دوا بکەوم، بەڵام کە تێڕوانینەکانم قووڵتربوونەوە بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشان بووم.
لە بەشێکی دیکەدا دەنووسێت: لە ساڵی ١٩٩٤دا لە ئەدەنە تێکۆشانم دەستپێکرد، بۆ ماوەی ساڵێک بەردەوام لە خەبات و تێکۆشان، پەروەرەدەیەکی جدیم نەبینی، سەرەڕای هەموو تامەزرۆییەکەم بۆ فێربوون، بەهۆی هەندێک کێشەی وەکو توانانەبوون بۆ گۆڕینی کەسایەتی و وەرنەگرتنی پشتگیریی پێویست و کاریگەریی سیڤیل بوونم، نەمتوانی ئەوەندەی پێویستبوو سەربکەوم.
عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە لەبارەی شەهید زیلانەوە دەنووسێت: زیلان بەو ئەقڵییەتەی کە بۆ ژیان هەیبوو، بە تامەرزۆییەکەی و کەسیاتییە تێکۆشەرەکەی فەرماندەی هەموومانە، تاکە ڕێبەری ڕاستەقینەمان زیلانە، ژنبوونیشی بەهاکانی زیاتر دەکات، ئەرکی هەموومانە کە وا بین کە شایەنی ئەو بەهایانە بین.
ئۆجالان لە شوێنێکی دیکە دا دەڵێت: زیلان خوداوەندێکە کە دەبێت لە بەرامبەریدا سەردا بنەوێنێت.
پاش چالاکییەکەی شەهید زیلان، نرخاندنی جیا جیا بۆ ئەو چالاکییە کرا، هەندێکیش بە چالاکیی فیدایی لەقەڵەمیاندا، بەڵام باوەڕی زیلان وابوو، کە بەو چالاکییەکە نەک خۆی ناکوژێت، بەڵکو لاپەڕەکانی نوێ ژیان هەڵدەداتەوە و ناوی خۆی و هەستەکانی هەتاهەتایی دەکاتەوە، واتە چالاکیی شەهید زیلان چالاکییەک بۆ ژیانەوە و ڕێزگرتنێک بوو لە تامەزرۆیی بۆ ژیان.
جێگای ئاماژەپێکردنە، کاتژمێرت ٠٧:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆش بۆ یادکردنەوەی شەهید زیلان، لە سەکۆی ئازادیی پارکی ئازادیی شاری سلێمانی، مەراسیمێک بەڕێوەدەچێت.
ب.ل
ڕۆژنیوز
بهروار: 30/06/2018
737 جار خوێندراوهتهوه
|