لە پارلەمانی ئەوروپا کۆنفراسێک بەناوی داگیرکاری تورکیا لە عەفرین" دەەستی پێکرد
ئەمڕۆ پێنج شەممە ۲۸ حوزەیران، لە بارەگای پارلەمانی ئەوروپا، لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پرسی کورد و تورکیا و دیموکراسیەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و داگیرکاری تورکیا لە باشور و  ڕۆژئاوای کوردستان، بە سەردێڕی " داگیرکاری تورکیا لە عەفرین" دەستی بەکارەکانی کردووە و لەم ساتانەدا بەشی دەست پێکی بەڕێوەدەچێت و ژمارەیە پارلەمانتاری ئەوروپی قسەیان کرد و سینەفزیۆنێک لە سەر داگیرکردنی عەفرین نیشان درا.

دواتر هیڤی موستەفا، هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین، بەشێوەی زیندوو لە ڕێی سکایپەوە بەشداری کۆنفەڕانسەکە بوو و باسی لە دۆخی پێش و پاش داگیرکردنی عەفرین کرد و ئاماژەی بە داگیرکاریەکە و تاوانەکانی تورکیا لە عەفرین کرد. هاوکات هیڤی موستەفا، ئاماژەی بە دۆخی سەختی عەفرین و عەفرینیەکان کرد و داوای لە بەشدارانی کۆنفرانس و پارلەمان و یەکێتی ئەوروپا و کۆمەڵگەی جیهانی کرد، بێدەنگ نەبن و هەڵوێست نیشان بدەن و هاوکاری عەفرینیەکان بکەن.

لە کۆنفراسەکەدا،  ژمارەیەک لە ئەکادیمیسیەنی بیانیی و کورد، نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسیی و مەدەنیەکانیی کوردستان،  چەندین سیاستمەدار و پارلەمانتاری کورد و ئەوروپی و ژمارەیەک دەزگای ڕاگەیاندنی کوردی و بیانی بەشدارن.
کۆنفرانسەکە کە لەلایەن کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە، ئەنیستەتۆی کورد لە برۆکسل، بۆردی پەیوەوندیەکانی تورکیا و پارلەمانی ئەوروپا-وە ڕێکخراوە سەعات ۰۹:۳۰ خولەکی بەیانی  دەستی پێکردوە و تا سەعات ۱۹:۰۰ ئێوارە درێژەی دەبێت.

کۆنفرانسەکە، وێرای دەستپێک و بەخێرهاتن، لە  ٤ پانێڵ پێکدێت کە ئەمانەن:

پڵنێلی یەکەم: تەماحە کۆلۆنیالییەکانی دەوڵەتی تورکیا.

پانێلی دووھەم: بێدەنگیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی دەربارەی دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر باشور و ڕۆژئاوای کوردستان بەتایبەتی عەفرین و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی یەکێتی ئەوروپا و تورکیا و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست.

پانێلی سێھەم: ژینگەیەکی نوێ، کێشە و گرفت و ئانگاریەکان کە  ڕوو بەڕووی پرۆسەی بەدیموکراتیکردن دەبنەوە.
پانێلی چوار،ەم: کوردەکان و چانسی گۆڕانکاریی دیموکراسییانە لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا.

لە کۆنفرانسەکەدا، بابەتەکان بە زمانەکانی کوردیی. عەرەبیی، تورکیی، ئینگلیزیی و فەرەنسیی، پێشکەش دەکرێن و وەرگێڕانیان بۆ دەکرێت.
فورات نیوز
 
به‌روار:  28/06/2018
98   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
تەنها لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا سێ ژنی گەنج گیانیان لەدەستداوە، کە بە وتەی کەسوکارەکانیان "خۆیان خۆیان کوشتووە!"، لەگەڵ ئەوەشدا کەس باس لە هۆکاری درێژه‌ ...
( ئالبوم ) کەزاخاوی چاوم بەوێنەکانت ئاوئەدەم.. هاوڕێکانتا سەما دەکەیت لەتەك لەهەمویان، شۆخ وشەنگتر.. ئەتۆی هاوڕێت هەیە،موزیکیستە توانیوێتی، وێنەی ئەتۆ خەندەی، تێکەڵ ب درێژه‌ ...
داخستنی کەمپەکانی پەنابەران و گواستنەوەی خێزانەکان بۆ شارەکانی دیکە، کاریگەری خراپی لەسەر پرۆسەی فێربوونی مناڵان داناوە. ئەمەش هەروەک مامۆستایان تێبینیان کردووە. بڕیارە دەزگ درێژه‌ ...
چەکدارانی داعش دەبێ لەو شوێنەی بەدیل گیراون بدرێنە دادگا، بەپێی بۆچوونی وەزیری ناوخۆی سوید. میکایل دامباری وەزیری ناوخۆ دەڵێ هیچ هەوڵێک نادەن بۆ ئەوەی چەکدارانی داعش کە هاوڵاتی درێژه‌ ...
بەدرێژایی چەندین سەدە و دوای کۆنترۆڵکردنەوەی شاری مەککە (فەتحی مەککە) وە هیچ دەسەڵاتدار و لێپرسراوێک لە سعودیەدا نەچووەتە سەربانی کەعبە، بەڵام چوونە سەربانی کەعبە لە لایەن محەمەد درێژه‌ ...
خەندان- ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بریتانی بڵاویكردوەتەوە، پەنابەرێكی کوردی ئێران دانی بەوەداناوە سێ ڕۆژ دوای ئەوەی هاوسەرەكەی پشتگیرینەكردوە لە داواكاری مانەوەی لە بریتانیا "هاوسەرەك درێژه‌ ...
وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق دژایەتی خۆی بۆ بە زۆر ناردنەوەی كۆچبەرانی عێراقی رادەگەیەنێت و دەڵێت، پێویستە گەڕانەوەیان ئارەزومەندانە بێت. نەوفل بەها موسەوی، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی درێژه‌ ...
زیاتر لە پێنج ساڵە رێگە نەدراوە خێزانەكەی چاویان بە ئۆجەلان بكەوێت 20 ساڵ بەسەر دەستگیركردنی عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكەدا، تێپەر دەبێت و زیاتر لە پێ درێژه‌ ...
لە توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی یۆتێبۆریدا ئاشکرا بووە کە کەسانی بێ بەڵگەو ناسنامە لە سویددا ڕەوشی دەروونییان و باری تەندرووستیان خراپە. لە توێژینەوەکەی زانکۆی یۆتێبۆریدا ١٠٤ کەسی درێژه‌ ...
پاش ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژانی ڕابردوو له‌ شاری باسل، مانهایم و لوكسه‌مبۆرگ ڕێپێوانی درێژمه‌ودا به‌ره‌و شاری ستراسبۆرگی فه‌ڕه‌نسا ده‌ستی پێكرد، ئه‌مڕۆ به‌شداربوانی هه‌موو قۆڵه‌كانی ڕێپێوان درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   44
کۆی سه‌ردان:   17640041