پرسه‌ى خوالێخۆشبوو کاک جەلالی حەمە عەلی لە هۆڵندا

مه‌راسیمى پرسه‌ى خوالێخۆشبوو

کەسایەتی ناسراو و خۆشەویستی شاری سلێمانی

کاک جەلالی حەمە عەلی

لە شارۆچکەی Maassluis  نزیکی ڕۆتەردام بەڕێوە ئەچێت



 

بە ناوی کۆچبەرانی کورد و ڕێکخراوە کوردییەکانی هۆڵەنداوە، پرسەو هاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری خوالێخۆش بوو (کاک جەلالی حمە عەلی) ئەکەین، برای شەهیدی نەمر نوری حەمە عەلی و کاک جەمال و کاک کەمال و کاک زمناکۆ حمە عەلی لە شاری ماسڵاوس لە ھۆڵەندا و خوشکانی بەڕێزان خاتوو گێلاس، خاتوو ئەڵماس، خاتوو ئاواز و خاتوو نەورۆز. بەداخەوە خوالێخۆش بوو لە ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی  12 - 06 - 2018  لە شاری سلێمانی بە نەخۆشی کۆچی دوای کردوە. داواکارین لەیەزدانی مەزن کۆچ کردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری ودڵنەوایش بۆ خانەوادە و کەسوکاری و دۆستانی بگەڕێتەوە، بەئامادەبوونتان خەم و ئازاری ئەم بنەماڵە سەربەرزە کەمئەکەنەوە.

مەراسیمی پرسەکە لە شاری  ماسڵاوس بەڕێوەئەچێ لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی  01 / 07 /2018 کاتژمێر 13:00 تا 16:00 لەم ئەدرەسەی خوارەوە:

 Elektraweg 6

3144 BC  Maassluis  

بۆ زانيارى زياتر بەهۆی ژمارە تەلەفۆنی مامۆستا سالار عەبدولڕەحمان قەراخی  ئەتوانن پەیوەندی بکەن:

 

06 33134521

 

 

هه‌ڤاڵان و براده‌رانى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو


به‌روار:  28/06/2018
729   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
بەڕێزان: خزمان، هاوڕێیان، دۆست و ناسیاو و هاوشاری و هاوغەریبی، کەسە ئازیزەکانمان، مامۆستا حەمەڕەوف محمدڕەفیقی هاوسەرم(ناسراو بە مامۆستا عادل)، باوکی لەنجە و کاردۆ و ئاڵا، سەر درێژه‌ ...
مالمۆکورد هیچ بابەتێکی سیاسی جا بە تێکست بێت یان بەڤیدیۆ یان بە ئاگاداری بڵاوناکاتەوە. زۆر سوپاس گەر بۆمان نەنێرن و ڕێز و خۆشەویستیمان بۆ هەمووان. مالمۆکورد درێژه‌ ...
مەراسیمی ناشتن لە شارۆچکەی هارلیم و پرسەی ماتەمینی خوالێخۆشبوو خاتوو تارا جەلال کەریم هاوسەری بەڕێز کەریم حەمەعەلی لە شارۆچکەی ڤۆرمەرمیر بەڕێوەدەچێت بەناوی رێکخراوە کوردیەکان درێژه‌ ...
بەخاک سپاردن و پرسە لە مالمۆ تەرمی کۆرپە (یونس شێرزاد ڕەشید) خزمی (کاک بەشار هەرکی) لە مالمۆ بە خاک دەسپێرێت۰ ڕۆژی سێ شەممە 2019.2.12 پاش نوێژی نیوەڕۆ تەرمەکە لە مزگەووتی ڕۆسنگۆر درێژه‌ ...
پرسەی دایکی ( کاک مەبەست بەهادین کۆیی) لە مالمۆیە۰ پرسەی ژنان و پیاوانە. یەکشەممە 2019.2.10 کات 14.00- 17.00 پرسەی ژنان لە Flamtegel vägen 59 . پرسەی پیاوان لە Flamtegel vä درێژه‌ ...
یەکێتی گشتی کۆمەڵە یەزیدیەکانی باشووری سوید پرسەی ماتەمینی بۆ (میر تەحسین بەگ) میری یەزیدی ئێراق و جیهان لە مالمۆ ساز دەکا. پرسەی ژنان و پیاوانە. ڕۆژی یەکشەممە 2019.1.3 کات 1 درێژه‌ ...
مەراسیمی پرسەی خوالێخۆشبوو دڵشاد ڕەسوڵ هەریری رۆژی یەکشەممەی ڕێکەوتی03-02-2019 کاتژمێر 13:00 تا 16:00 لە شاری دەنهاخ- وڵاتی هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت بەناوی رێکخراوە کوردیەکان درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   85
کۆی سه‌ردان:   17640092