سێ ڕۆمانی كافكا له‌یه‌ك شانۆگه‌ریدا
كافكا- كۆشك، دادگا، به‌دگۆڕان
سێ ڕۆمانی فرانز كافكا له‌یه‌ك شانۆگه‌ریدا
ئاماده‌كردنی – باربارا ڤێندلاند
ده‌رهێنانی – تیلمان گێرش
له‌سه‌ر شانۆی پفالتزباو له‌شاری لودڤیگس هافن، ڕۆژی 26-5-2018 پێشكه‌شكرا، له‌مانگی سیبتێمبر نمایش ده‌كرێته‌وه
به به‌شداری 21 ئه‌كته‌ر، له ته‌مه‌نی 13 ساڵی تا 69 ساڵی به‌شدار بوون. زمانی شانۆگه‌رییه‌كه ئه‌لمانی و زمانی كۆچبه‌رانیش، به تێكرای 8 زمان، زمانی ئهلمَانی زمانی سه‌ره‌كی شانۆكه‌بوو،به چه‌ند حیوارێك باقی زمانه‌كانی تر: كوردی سۆرانی، توركی ، فارسی،زازاكی كوردی، عه‌ره‌بی، ئۆكرانی، سلۆڤینی. بۆ یه‌كه‌م جاره زمانی كوردی سۆرانی له شانۆی ئه‌لمانی به‌شدار ده‌بێت ئه‌ویش ئه‌كته‌ر یوسف منتك ئه‌م ڕۆله‌ی بینی. ده‌رهێنه‌ری شانۆگه‌رییه‌كه كار له‌سه‌ر فره كولتوری ده‌كات وه‌ك زیاد كردنی زمانی ئه‌م بیانییانه‌ی له ئهلمَانیا ده‌ژین.
ترسان له مرۆڤی غه‌ریب، توند‌و تیژی و سته‌م، گۆڕانی مرۆڤ بۆ گیان له‌به‌ر بابه‌تی سه‌ره‌كی شانۆكهبوون
سێ ڕۆمان له‌یه‌ك شانۆگه‌ریدا:
كۆشك: مه‌ساح- زه‌وی پێوێك- له‌لایه‌ن كۆشكه‌وه بانگ هێشت كراوه بۆ كاركردن،كه‌س مافی لێپرسینه‌وه‌ی یا پرسیاركردنی لێی نییه، له ئێواره‌یه‌كی زستاندا له‌گوندێكی نزیك كۆشك، هاولاتیان ده‌ی بینن، كه كه‌سێكی غه‌ریبه ، ترسی ئه‌وه‌یان لێ ده‌نیشێت كه ئه‌وه له‌لایه‌ن كۆشكه‌وه نێردرابێته ئه‌م گونده، دواجار له گونده‌كه ده‌ریان بكه‌ن،ده‌ورو خولی ده‌ده‌ن پرسیاری لێده‌كه‌ن گفتوگۆیه‌كی توند له نێوانیان ڕووده‌دات،
دادگه:
یووسف كا، فه‌رمانبه‌ری دادگه‌یه، ده‌وله‌مه‌نده، به بێ هیچ هۆیه‌ك ، به‌بێ نووسراوی ره‌سمی دادگه و بێ مه‌وعید، ده‌یگرن وده‌یبه‌ن بۆ دادگه، بۆ لێكۆلینه‌وه، كهدهیبهن شتی سه‌یر ده‌بینێت ده‌یبه‌ن بۆ هۆلی دادگایه‌كی تاریك، ئه‌وه‌یش له هه‌ولی ئهوهدادهبێت ئازادی بكه‌ن، دواجار دوو كه‌س به تاشه به‌رد ده‌یكوژن.
به‌دگۆڕان:
گریگۆر سامسا كوری خێزانێكی فرۆشیاری گه‌ڕۆكه،خوشكێكیشی هه‌یه.
گریگۆر به‌یانیان زوو له‌خه‌و هه‌لده‌ستێت ده‌چێت بۆ كار، به‌لام باوكی بۆ ته‌نیا جارێكیش هیچ به‌وه نازانێت و سوپاسی ناكات.
به‌یانییه‌كیان گریگۆر له خه‌و هه‌لناستێت بچێت بۆكار، له‌خۆی ده‌گۆڕێت بۆ شێوه‌ی گیانداری قالۆنچه، باوكی هه‌لده‌ستێت گریگۆر له ژورێك به‌ند ده‌كات،خوشكی غه‌می بۆ ده‌خوات وبه دزییه وه هاوكاری ده‌كات، دواجار له ژوره‌كه ده‌مرێت.
له لایه‌ن جه‌ماوه‌ری شانۆ پێشوازییه‌كه‌ی گه‌رمی لێكرا، زیاتر له سێسه‌د بینه‌ر ئاماده‌بوون، له كۆتاییدا، ئاهه‌نگێك بۆ گرووپی شانۆكه سازكرا به به‌شداری میوانه‌كانی شانۆ،
16 ی 5نمایشكراوه، له 26 و 27 ی مانگی نۆ نماشدهكرێتهوه.
PUKmedia
بهروار: 27/06/2018
431 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|