ئافرەتێک لە چاكسازی هه‌ولێر خۆی خنکاند
وتەبێژی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، دوێنێ ئێوارەی ئافرەتێک لە چاکسازی ئافرەتانی هەولێر بە لەچکەکەی خۆی خنکاند.
هه‌مزه مه‌غدید وتەبێژى وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە دیجتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئێوارەی دوێنێ ئافرەتێک لە چاكسازی ئافره‌تانی هه‌ولێر بە لەچکەکەی، خۆی بە پەنجەرەی ژووری زیندانەکەدا هەڵواسیووە خۆی حنکاندووە.
هه‌مزه مه‌غدید ئاماژەی بە ئەوەشکرد"تەمەنی ئافرەتەکە لە نێوان ٣٠ بۆ ٣٥ ساڵ دەبێت، ماوەی هەفتەیەکە چۆته چاكسازی و دیاره كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بووه".
ئەوەشی ڕاگەیاند، ته‌رمی ئافره‌ته‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كراوه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌ش ده‌ستی پێكردووه تا ئێستاش هۆکاری خۆ خنکاندنەکەی نەزانراوە.
هاوکات لە چەند رۆژی ڕابردووش‌دا کچێكی تەمەن ٢٦ ساڵ لە شەڵتەری ژنان لە گەڕەكی قڕگەی شاری سلێمانی بە پەت كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
نالیا
وێنەکە پەیوەندی بە هەواڵەکەوە نییە ومالمۆکورد لە گۆگل وەریگرتووە
به‌روار: 27/06/2018
816 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|