ئاگاداری بۆ ئەو ئەندامانەی دەیانەوێت لە ئۆفەری سیم کارتی ئاسیا سێڵ بەشداربن
مالمۆکورد



رۆژی دووشەممە بەرواری 25/6/2018 تیمی ئاسیا سێڵ لەبارەگای لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان دەبن بەم ناونیشانە:
بەختیاری/ كۆڵانی 11/ گەڕەكی 109/ خانوی ژمارە 20
بەرامبەر باخچەی مناڵانی پەری
ژمارە تەلەفۆنی بارەگا 05331909580
لەسەعات 9 ی بەیانیەوە تا 4 ی پاشنیوەرۆ..ئەو تیمە ئامادە دەبن بۆ ئەکتیڤ کردنی سیمکارتی ئۆفەرە نوێكەیان.. لە 1 تا 2 ی نیوەڕۆ کاتی پشوو ده‌بێت..
بۆ ئەو ئەندامانەی دەخوازن ببنە خاوەنی ئەو سیمكارتانە.. دەبێت ئەم پێداویستیانەیان پێبێت:..
* پێناسی باری شارستانی یان كارتی نیشتمانی
* فۆرمی خۆراک یان کارتی زانیاری 
* بڕی 7.250 حەوت هەزارو دوسەدوپەنجا دینار بە بێ باقیات.. واتە وردە
* بۆ رۆژنامەنووسانی بیانی کارتی نیشتەجێبوون (ئیقامە) پێویستە
*تا سەعات 4 دابەشکردنەکە بەردەوام دەبێت..
باشیەكانی ئەم سیم كارتە: 
مانگانە تەنها بە 6000 دینار پڕ دەكرێتەوە..
رۆژانە قسەكردن بۆ ناو تۆڕی ئاسیا سێل خۆڕاییە
مانگانە دووسەعات بۆ تۆڕەكانی تر 
مانگانە 1 یەك گێگا بایت ئینتەرنێت بێ بەرامبەرە
به‌روار:  25/06/2018
553   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   731
کۆی سه‌ردان:   29260940