هەواڵی مردنی ئیبراهیم تاتڵیسێس بەدرۆ خرایەوە
رووداو – هەولێر

شەوی رابردوو چەند هەواڵێک لەبارەی مردنی ئەستێرەو گۆرانیبێژی بەناوبانگ ئیبراهیم تاتڵیسێس بڵاوکرایەوە، چەند لاپەڕەیەکی فەیسبووک بڵاویانکردووەتەوە، گوایە ئەم ئەستێرەیە کۆچی دواییکردووە.

تۆڕی میدیایی رووداو پەیوەندی کرد بە چەند کەسێکی نزیک لەو هونەرمەندە لە وڵاتی تورکیا، ئەوان هەواڵەکەیان رەتکردەوەو گوتیان، "تاتڵیسێس تەندروستی باشە"، هەروەها هیچ میدیایەکی تورکی باسی لە مردنی ئەو ئەستێرەیە نەکردووە.

ئیبراهیم تاتڵیسێس، لە ساڵی1952 لە دایکبووە، گۆرانیبێژ و ئەکتەرە، 42 ئەلبومی گۆرانی بڵاوکراوەی هەن، ماوەیەکی زۆر پێشکەشکاری بەرنامەیەکی بەناوبانگی تەلەڤزیۆنی بەناوی "ئیبۆ شۆ" بوو، لە ماوەی رابردوو بە گوللە بریندارکرا، چەند ساڵێک لە نەخۆشخانە مایەوەو نەشتەرگەری قورسی بۆ کرا، ئێستا تەندروستی جێگیرە و بەشداری لە دوایین هەڵمەتی هەڵبژاردنی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا AKParti کرد.
به‌روار:  23/06/2018
869   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1608
کۆی سه‌ردان:   29265581