فەرماندەیەکی سوپای پاسداران لە سوریا کوژرا
میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژران فەرماندەیەکی سوپای پاسداران لە سوریا پشتڕاست دەکەنەوە.
بە پێی میدیای فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران، رۆژی هەینی فەرماندەیەکی پلە باڵای سوپای پاسدارن لە سنوری ئەلبوکەمال لە سوریا کوژراوە و لەو بارەیەوە ئاژانسی فارس نیوز، بڵاوی کردوەتەوە؛ (شاروخ دایی پور)یەکێک بوە لە فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بەهۆی شەڕ و پێکدادان لەگەڵ چەکدارانی داعش لە سنوری ئەلبوکەمال کوژراوە.
رونی کردوەتەوە؛ ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران بەرپرسی بنکەی سەربازیی دژە زرێپۆش-ی نەجەف بوە و ئەرکی راهێنانی موشەکیی (تاو) بوە.
لە سەرەتای سەرهەڵدانی جەنگی سوریاوە ژمارەیەک سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سوریا کوژراون کە ژمارەیەکیان فەرماندە و ئەفسەری پلە باڵا بون و بەرپرسانی ئەو وڵاتاش رایانگەیاندوە، ئەو فەرماندە و ئەفسەرانە ئەرکی راوێژکاریان لە سوریا هەیە.
سبەی
بهروار: 23/06/2018
583 جار خوێندراوهتهوه
|