له ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌راندا ، چه‌ندین كاره‌سات و ئاماری تراژیدی بلاَوكرانه‌وه
هەژار تەها
مالمۆکورد
به‌رواری 20 ی حوزه‌یرانی هه‌موو ساڵێك ، ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌رانه كه به بڕیارێكی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 2000 دا ئه‌م به‌رواره وه‌ك هاوسۆزییه‌ك بۆ پرسی په‌نابه‌ران له جیهاندا دیاریكرا.
یادكردنه‌وه‌ی ئه‌مساڵ هاوكاته له‌گه‌ڵ بلاَوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین ئاماری تراژیدی له باره‌ی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.
به‌گوێره‌ی ئامارێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، 68 ملیۆن و نیو كه‌س له جیهاندا له ساڵی 2017 دا وه‌ك ئاواره و په‌نابه‌ر دیاری كراون كه له‌و ژماره‌یه‌ش 25 ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌سیان په‌نابه‌ر بوون كه به واتای ئه‌وه‌ی سنوری وولاَتی خۆیان بڕیووه و به‌دوای مافی په‌نابه‌رێتیدا گه‌ڕاون.
بلاَوكردنه‌وه‌ی ئاماره‌كه هاوكاته له بڕیارێكی حكومه‌تی ئیتالیا و ماڵتا كه بۆ یه‌كه‌م جار له‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵدا ڕێگه‌یان نه‌دا به كه‌نارگرتنی به‌له‌مێك كه سه‌دان په‌نابه‌ری هه‌ڵگرتبوو له كه‌ناره‌ئاوییه‌كانی وولاَته‌كانیان كه به هاوشێوه‌ی سیاسه‌ته تونده‌كه‌ی حكومه‌تی ئوسترالیا له‌دژی كۆچبه‌رانی ده‌ریایی داده‌نرێت به جۆرێك هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكات ده‌ستگیرده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وولاَته ده‌كرێته‌وه كه لێوه‌ی هاتووه.
هاوكات ، نه‌ته‌وه‌یه‌كگترووه‌كان ئامارێكی تری تایبه‌ت به نیشته‌جێكردنی په‌نابه‌ران بلاَوكرده‌وه به‌جۆرێك نیشته‌جێكردنی په‌نابه‌ران له‌ڕێگه‌ی پڕۆگرامه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به له‌سه‌دا 40 كه‌می كردووه له ساڵی 2017 دا و به نزیكه‌یی ته‌نها 100 هه‌زار په‌نابه‌ر له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا نیشته‌جێ كراون كه هۆكاره‌كه‌شی ده‌گێڕنه‌وه بۆ زیادبوونی هه‌ستی ناسیۆنالیستی و خۆدابڕینی وولاَتانی پێشكه‌وتوو له وولاَتانی تر.
سه‌رچاوه : ئاژانسه‌كان
به‌روار: 20/06/2018
1043 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|