دووه‌م په‌نابه‌ری كورد له كه‌مپه‌كانی دوورگه‌كان گیانی له‌ده‌ستدا
هەژار تەها
مالمۆکورد
ماڵپه‌ری گاردیان بلاَویكرده‌وه ، په‌نابه‌رێك له ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو له كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له دوورگه‌ی ناورۆ گیانی له‌ده‌ستداوه.
ماڵپه‌ره‌كه ده‌ڵێت ئه‌و په‌نابه‌ره كورده ناوی فاریبورس كه‌ریمی بووه و له بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی ڕۆژهه‌لاَتی كوردستانه خۆی كوشتوه و پێش ئه‌و ڕووداوه‌ش چه‌ندین جاریش داوای هاوكاری ته‌ندروستی كردووه چونكه باری ده‌روونی ڕۆژ به ڕۆژ خراپتر بووه.
به‌پێی ئاماره‌كان ، له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2012 ه‌وه كه ئه‌و كه‌مپانه دووباره له دوورگه‌كانی ناورۆ و پاپانیوگینیا كرانه‌وه، 12 په‌نابه‌ر به ڕووداوی جۆراوجۆر له‌ناویاندا خۆكوشتن گیانیان له‌ده‌ستداوه كه دووانیان به‌ڕه‌گه‌ز كورد بوون. ئه‌و په‌نابه‌ری تریش كه به‌ڕه‌گه‌ز كورده له شه‌وی 17 شوباتی ساڵی 2014 دا له پێكدادانێكی نێوان په‌نابه‌ران و پۆلیسی كه‌مپه‌كه‌یاندا گیانی له‌ده‌ستدا.
په‌نابه‌رانی دوورگه‌ی ناورۆ و پاپانیوگینیا ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ویستویانه به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن به‌لاَم ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كانی ئه‌و دوو دوورگه‌یه كراون و هه‌رگیز له ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن. ئه‌و سیاسه‌ته‌ش بووه‌ته جێگه‌ی نیگه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافی په‌نابه‌ران و به پێشێلكاری مافی ئه‌وانی ده‌زانن.
به‌روار: 18/06/2018
1310 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|