3 کەس لە مالمۆ کوژرا و سیانیش بریندارە
سەعات هەشتی دوێنێ شەو پۆلیس زەنگێکی ئاگادارکردنەوەی بۆ هاتووە کە لە نزیک کافەیەکی ئەنتەرنێتی ناوەڕاستی شاری مالمۆ تەقەیەکی زۆر بیستراوە. پۆلیس دەڵێت ناکۆکیە نێوخۆییەکانی گروپە تاوانکاریە ناسراوەکان لە پشت ئەم ڕووداوەن.

دوێنێ ئێوارە بە هۆی تەقەکردنەوە لە ناوەندی شاری مالمۆ سێ کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون، پۆلیس لە بارەی ناسنامەی کوژراوەکانەوە ئەم بەیانیە لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانی دا ئاشکرای کردووە کە هەر پێنجیان پیاون و لە نێو کوژراوەکاندا لاوێکی ١٩ ساڵە هەیە، هەروەها پۆلیس ڕایگەیاند کە هەر شەش کەسەکە لای پۆلیس ناسراو بوون و خەریکی تاوانکاریی بوون، ئەگەری ئەوە هەیە کە بە هۆی ناکۆکیی نێوخۆیی ئەم گروپە تاوانکاریانەوە ئەم ڕووداوە ڕویدا بێ و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەستی پێکردووە و داواشیان کرد هەر کەسێک پێیوایە زانیاریەکی لایە کە هاوکاری لێکۆڵینەوەکان دەکات دەتوانێ پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکات.

مۆرگان یۆهانسۆن وەزیری داد و وەزیری ناوخۆ لە کاردانەوە بەرامبەر بەو ڕووداوەدا دەڵێت کە ئەرکی سەرەکی ئێمە ئەوە دەبێت  بەگژ ئەم تاوانکاریە ڕێکخراوانەدا بچینەوە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرن
به‌روار:  19/06/2018
1385   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   698
کۆی سه‌ردان:   29250555