ئەنجلینا جولی سەردانى کەمپی دۆمیزی لە دهۆک کرد
ئەنجلینا جولی ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی و باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە دواى ئەوەی سەردانى موسڵی کرد ئەمڕۆ سەردانى کەمپی دۆمیزی لە پارێزگای دهۆک کرد.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە دهۆک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجلینا جولی  هاتووەتە دهۆک و دواتر سەردانى کەمپی دۆمیزی کردووە و  بۆ ئەوەى لە نزیکەوە ئاگای لە بارودۆخی  ئاوارەکانبێت.

ئەمەش دووەمجارە ئەنجلینا جولی سەردانی شاری دهۆک دەکات و  لەساڵی ٢٠١٥ جارێکى تر سەردانى ئەو شارەى کردووە.

پێشتریش ئەنجلینا جولی گەشتێکی بە نێو گەڕەک و ناوچە وێرانبووەکانی بەری ڕاستی موسڵدا کرد و سەردانی مزگەوتی نوریی گەورەی کرد.

هەروەها ئەنجلینا جولی سەبارەت بە موسڵ دەڵێت "وێڕای ئەو هەموو کارەسات و ناخۆشییە، هێشتا خەڵکی گەشبینن، هاوکاری یەکتری دەکەن، بەڵام پێویستیان بە هاوکاری ئێمە هەیە".

ئەنجلینا جولی یەکێک لە دیارترین ئەکتەرەکانی سینەمای ئەمریکایە، هەڵگری خەڵاتی ئۆسکارە، وەکو باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی دەیان وڵاتی کارەساتباری جیهانی کردووە و ملیۆنەها دۆلاری بۆ پرۆژە خێرخوازییەکان خەرجکردووە، بە وتەی خۆی، سێیەکی داهاتەکەی بۆ کاری خێرخوازی تەرخانکردووە.

ئێن ئاڕ تی
به‌روار:  17/06/2018
399   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   684
کۆی سه‌ردان:   29266871