حکومەتی ئێران: بیمە کۆڵبەران ناگرێتە خۆی
مالمۆکورد

KMMK: لە پەیوەندی لە گەڵ بیمە (پشتوانە و پاڵپشتی ئابوری و دەرمانی و کومەڵایەتی و خانەنشین بوون و…)کە ماوەێیک پێش هەڵاێیک لە لایەن نوێنەرانی مەجلیس شورای ئیسلامییەوە نرابویەوە کە کۆڵبەران بیمە دەکرێن ، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری سنوورەکان لە ئێران ڕایگەیاندوە کە بەوپێیەی کە کۆڵبەری فرمانێکی کاتییە ، بەروبومی بیمە ئەو جۆرە کارانە ناگرێتەوە .

بەڕێوەبەری گشتی کاروباری سنوورەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکی هەواڵنێریدا لە سەر هاوردە و هەناردەکردنی کەلوپەلی بازرگانی لە ناوبەر بازاڕەکاتیەکانی سنوورەکان ، ڕایگەیاند کە:
کاری کۆڵبەری کاتییەو تەوا ئەو مشت ومڕەی کە بۆ بیمەکۆڵبەران کراوە هیچ نرخێکی و بایەخێکی نیە و هەر لەوێدا ڕاگەیەندرا بیمەی کۆڵبەران هەڵدەوەشێتەوە.

پێویستە بگوترێ کە بەشێکی زۆر لە هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستانەوە بە هۆی نەبونی هەلی کار و نەبونی دەرفەتی پەرەپێدان و نەبونی ژێربینای ڕەخسادنی هەلی کار و سیاسەتی ئەمنیەتی حکومەتی ئێران ، ناچار بە ئەنجامی کۆڵبەری دەبن .
ساڵانە بەشێکی زۆر لە کۆڵبەران لە لایەن هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەکوژرێن و بریندار دەکرێن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

بڵاوکردنەوە
به‌روار:  13/06/2018
441   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   386
کۆی سه‌ردان:   29218931