ئیتاڵیا هەڕەشەی داخستنی سنوورەکانی بەڕووی پەنەبەرانا کرد
لیگای باکوور 'لیگا نۆرد' ماتیۆ سالڤینی کە هەفتەی پێشوو وەک وەزیری ناوخۆی ئیتالیا دەستی بە کار کردووە، دەربارەی پرسی پەنابەران هەڕەشەی کرد. سالڤینی وتی "ئەگەر ماڵتا ئەو پەنابەرانە وەرنەگرێت کە لە دەریای سپی ڕزگارکراون، ئەوا دەرگای بەندەرەکانی خۆیان دادەخەن".
بە گوێرەی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی 'لا ڕیپەبلیکا'، سالڤینی نامەیەکی نوسیوە و تێیدا داوای لە مالتا کردووە کە ٦٢٩ پەنابەر وەربگرێت. ئەو پەنابەرانە لە لایەن ڕێکخراوێکی فەرەنسی بەناوی 'سۆس مەدیرانێ'ەوە لە لێوارە ئاویەکانی لیبیا ڕزگارکرابوون. لە هەواڵی ئەو ڕۆژنامەیەدا بڵاوکراوەتەوە کە سالڤینی هەڕەشەی کردووە کە ئەگەر مالتای ئەو پەنابەرانە وەرنەگرێت، ئەوا وڵاتەکەی دەرگای بەندەرەکانی خۆیان بەڕووی ئەو کەشتیانەدا دادەخات کە کۆچبەران ڕزگار دەکەن".
بەرپرسێکی مالتا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی 'ئەی ئێف پی' دواوە و دەستنیشانی کردووە کە ئەوان هیچ پەیوەندیەکیان بە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ئەو پەنابەرانەوە نیە کە لە لێوارە ئاویەکانی لیبیا ڕزگارکراون. بەڵکو ئەو ئۆپەراسیۆنە لەلایەن ناوەندێکەوە لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیاوە سەرپەرشتی کراوە. جگە لەوەش مالتا لە ڕووی گەورەیی و بچوکیەوە، بچوکترین وڵاتی یەکێتی ئەوروپایە.
لیگای باکور کە لەناو حکومەتی هاوپەیمانی نوێی ئیتاڵیادا بەشدارە، داوا لە وڵاتەکانی تری یەکێتی ئەوروپا دەکات کە لە پرسی پەنابەراندا، باشتر بە ڕۆڵ و بەرپرسیارێتیی خۆیان ڕابن
فورات نیوز
بهروار: 11/06/2018
981 جار خوێندراوهتهوه
|