نزیکەی 9000 پەنابەری بەتەنهاهاتوو لە سوید شانسی مانەوەیان دەدرێتێ
ئەمڕۆ پەرلەمانی سوید بڕیاریدا شانسی مانەوە بداتە نزیکەی 9000 پەنابەری بەتەنهاهاتوو (Ensamkommande) کە زۆربەیان ئەفغانین و بڕیاری ناردنەوەیان هەیە.

بە هۆی ئەوەی حکوومەت بە پشتیوانیی پارتی سێنتەر لەگەڵ مانەوەی پەنابەرە بەتەنهاهاتووەکاندان ئەم پێشنیازە توانی لە پەرلەماندا دەنگی زۆرینە بەدەست بهێنێت.

هەرچەندە زۆر لە سیاسەتوانان بەم بڕیارە دڵخۆشن بەڵام بە ڕای فەرهاد جەهانمەیهەن، توێژەر لە بواری زانستی منداڵان و گەنجان لە زانکۆی ستۆکهۆڵم ئەم یاسا تازەیە پڕ کێشەیە و تەواو کردنی خوێندن بۆ ئەم منداڵانە زەحمەت دەبێت.

بە پێی یاسا تازەکە ئەم پەنابەرانە مافی پەنابەریی کاتییان دەدرێتێ و لەو ماوەیەدا دەبێت خوێندنی ئامادەیی یاخود خوێندنێک لەهەمان ئاستی ئامادەییدا تەواو بکەن تا بتوانن لە سویددا بمێننەوە. 

یاساکەش ئەو منداڵە بەتەنهاهاتووانە دەگرێتەوە کە یەکەم داوای مافی پەنابەرییان لە پێش 24ی مانگی نۆڤەمبەری ساڵی 2015 ناردووە بۆ دەستگەی کۆچ و بەلایەنی کەمەوە 15 مانگ چاوەڕوانی بڕیاری مانەوە بوون. هەروەها لە ماوەی چاوەروانیی بریاری دەستگەی کۆچدا تەمەنیان بووەتە هەژدە ساڵ.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  11/06/2018
867   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   466
کۆی سه‌ردان:   29249235