ئیتاڵیا: فیلمه‌كه‌ی جوبرائیل باشترین بوو
شۆڕش محەمەد
مالمۆکورد
فیلمی (ئه‌یلان)ی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كه به‌سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه، له‌فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌وڵاتی ئیتاڵیا، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی پێبه‌خشرا.
ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته‌وه وتی " فیلمی (ئه‌یلان) له‌فێستیڤاڵی كلات نیسای سینه‌مایی كه‌له‌وڵاتی ئیتاڵیا به‌ڕێوه چوو، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی وه‌رگرت".
وتیشی"له‌فێستیڤاڵه‌كه‌دا 437 فیلم به‌نوێنه‌رایه‌تی 60 وڵاتی جیهان به‌شدارییان كرد و له‌نێو ئه‌و فیلمانه‌دا فیلمی (ئه‌یلان) خه‌ڵاتی باشترین فیلمی پێبه‌خشرا".
له‌باره‌ی چیرۆكی فیلمه‌كه‌وه ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر وتی "چیرۆكی فیلمه‌كه باس له ئه‌یلان كوردی ده‌كات كه له‌سوریا شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رێگه‌ی تاراوگه ده‌گرنه به‌ر و به‌ره‌و توركیا به‌ڕێده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌وێ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ن به‌كه‌ناری ئارامی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌یكاته قوربانی".
فیلمی سینه‌مایی (ئه‌یلان) له‌لایه‌ن جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه و ئومێد رۆژ كاری مۆسیقای فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێكردووه و هه‌روه‌ها ئالان رۆژبه‌یانی كاری گرافیك و دیزاینی فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردوه.
دواهه‌مین فیلمی سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر فیلمێك بوو به‌ناوی (بێده‌نگی ئاسمان) كه له‌كه‌متر له ساڵێكدا له 54 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانیدا به‌شداری كرد‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا.
جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ره‌حمان له‌دایكبوی ساڵی 1983ی شاری هه‌ولێره، له‌ساڵی 2001ه‌وه ده‌ستیداوه‌ته كاری سینه‌مایی و له‌نزیكه‌ی 40 كورته فیلم‌دا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوه و له 13 فیلمی سینه‌مایی درێژیشدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوه و له‌ساڵی 2010ه‌وه كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات.
بۆ زانیاری زیاتر له‌باره‌ی فێستیڤاڵه‌كه:
http://www.kalatnissafilmfestival.it/index.php?lang=en
به‌روار: 09/06/2018
544 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|