دوو پله‌داری ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان كوژران
نه‌وا
له ئه‌نجامی روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی له نزیك شاری سه‌رده‌شتی رۆژهه‌لاتی كوردستان، دوو پله‌داری یه‌كه‌ی پاسه‌وانی ئێران كوژران.
له‌و باره‌وه قاسم ره‌زایی فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی ئێران رایگه‌یاندووه، ئێواره‌ی رۆژی سێ شه‌ممه له نزیك گوندی كانی سێوی سه‌رده‌شت، پێكدادان له نێوان یه‌كه‌ی پاسه‌وانی سنور و گروپێكی چه‌كداری 20 كه‌سی روویداوه، كه نیازی به‌زاندنی سنوریان هه‌بووه.
راشیگه‌یاندووه به هۆی ئه‌و پێكدادانه‌وه، مولازمێك به ناوی "یوسف پیرانه" و رێپێدراوێك به ناوی "مه‌حبوب قوربانی" كوژراون.
فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی ئێران به بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه به ناسنامه‌ی گروپه چه‌كداره‌كه بكات، ته‌نها باسی له‌وه‌كردووه، دوای به‌ركه‌وتنی زیان ناچار به پاشه‌كشێ و دوركه‌وتنه‌وه له سنوره‌كان كراون.
جێی باسه تا ئێستا هیچ یه‌ك له حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سه‌ر ئه‌و پێكدادانه لێدوانیان نه‌داوه.
به‌روار: 06/06/2018
555 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|