لەسویدەوە حەواڵەی پارە بۆ تیرۆریستان زیادی کردووە
ژمارەی ئەو ڕاپۆرتانەی لەبارەی ناردنی کۆمەکی دارایی تیرۆریستان و سپی کردنەوەی پارە دەگەنە دەستی پۆلیس زیادیان کردووە.

 ئەوە بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی دارایی پۆلیس. پۆلیس ساڵانە کۆمەڵێک شکایەتی لەبارەی حەواڵەی گوماناوی بەدەست دەگات، لیندا ستاف سەرۆک بەش لە ناوەندی چالاکی سەراسەری لە وتوێژێک دا لەگەڵ ڕادیۆی سوید دەڵێت کە ساڵ لە دوای ساڵ ئەم ڕاپۆرتانە زیادیان کردووە:

"لە چوار ساڵی ڕابردوو دا هەستمان بەوەکردووە کە ئەو ڕاپۆرتانە زیاد بوون، بۆ نموونە ساڵی ٢٠١٧ بە ڕێژەی %٢٥ لە چاو ساڵیک پێستر زیادی کردبوو."

لەسەر یەک پۆلیس ١٦٥٠٠ راپۆرتی لەبارەی حەواڵەی گومانوی لە ساڵی ٢٠١٧ دا بەدەست گەیشتووە، ساڵیک پێشتر ئەم ژمارەیە ١٣٠٠٠ دانە بوو،نزیکەی سێ لە سەدی ئەو ڕاپۆرتانە پەیوەندیان بەو حەوالانەوە هەیە کە گومانی پشتیوانی کردنی تیرۆریزمیان لێ دەکرێ و لیندا ستاف پێی وایە کە زیادبوونی ئەو ڕاپۆرتانە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی هۆشیاری تاکەکەسەکان دەگەڕێتەوە


گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  05/06/2018
583   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   383
کۆی سه‌ردان:   29254462