ژنێک لەسەر پشیلە مێردەکەی خۆی دەکوژێ
خەندان-
ژنێکی ئەمەریکی بە گوللە هاوسەرەکەی کوشت، چونکە زلەیەکی لە پشیلەکەی دابوو.
بەپێی هەوالێکی "دەیلی مەیلی" بەریتانیا، لە ویلایەتی تەکساس ماری هاریسون کە ژنێکی تەمەن 47 ساڵە، کاتژمێر 7ی بەیانی رۆژی شەممە لە ماڵەکەی خۆیدا هاوسەرەکەی دیکستەری تەمەن 49 ساڵ بە گوللە دەکوژێت.
دوای ئەوەی بە رووداوەکە دەزانرێت، هاوسەرەکەی رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت، بەڵام گیان لەدەستدەدات، بەپێی زانیارییەکان ئەو ژنە بەهۆی ئەوەی هاوسەرەکەی لە پشیلەکەی داوە، لە بەرامبەردا سزایداوە، هەربۆیە گوللەی پێوەدەنێت و دەیکوژێت.
بهروار: 04/06/2018
826 جار خوێندراوهتهوه
|