یەکێتی ئەوروپا تا لە سەر پرسی پەنابەری کۆدەبنەوە
وەزیرانی پەنابەری وڵاتانی یەکیەتیی ئوروپا ئەمڕۆ لە لۆکسمبۆرگ یەکتر دەبین بە مەبەستی تاوتوێکردنی ڕێکەوتننامەیەکی پێشنیاری لە سەر پرسی پەنابەریی.

وادەی لێک نزیک بوونەوەو سازان لە سەر پرسی پەنابەری لە یەکێتی ئوروپا دا خەریکە تێدەپەڕێ، ئەمرۆ وەزیرانی پەنابەری وڵاتانی یەکیەتیی ئوروپا لە لوکسومبورگ یەکتر دەبینن، هێلێنا فریتزۆبن وەزیری پەنابەری سویدە و ئێستاش هیوای بە ڕێکەوتنێک هەیە:

"بۆ سوید گرینگە کە هەموو ئەندامانی یەکیەتیی ئوروپا بەرپرسایەتیی خۆیان وەرگرن"

بە پێی ئەو رێکەوتننامە پێشنیارییەی کە ئێستا لە ئارادایە هەموو وڵاتانی یەکیەتیەکە دەبێ هاوکاری یەکتر بکەن ئەگەر قەیرانێکی دیکەی پەناپەران رووی لەو وڵاتانە کرد، ئەو وڵاتانەش کە پەنابەر وەرناگرن دەبێ بە شێوەی دیکە هاوکاری بکەن، بۆ نموونە لە ڕێگەی ناردنی کۆمەکی دارایی بۆ وڵاتانی ئافریقا بۆ ئەوەی لەوێوە شەپۆلی هاتنی پەنابەران ڕابگرن.

ئەگەر بارودۆخێکیش هاتە پێش کە ژمارەیەکی زۆری پەنابەر روویان لە یەکیەتیەکە کرد ئەوا هەر وڵاتە و دەبێ بەشی خۆی لە پەنابەران وەربگرێ، ئەوکاتیش ئەو وڵاتانەی نایانهەوی پەنابەر وەرگرن لە بری وەرنەگرتنی هەر پەنابەرێک دەبێ بری ٣٥٠هەزار کڕۆن بدەن بە یەکیەتی ئەوروپا.

هەنگاریا بەردەوام بە نەخێر وڵامی پێشنیازی وەرگرتنی پەنابەری داوەتەوە و دژایەتیی ئەوە دەکا کە بە زۆری و لە ڕیگەی یاساوە پەنابەر وەربگرێ، لە کاتێک دا وڵاتانی وەک ئیتالیا و ئەو وڵاتانەی کە دەکەونە سەر دەریای ناوەڕاست چاوەڕوانی ئەوەیان هەیە وڵاتانی یەکیەتی ئەوروپا بەرپرسایەتیی زیاتر بخەنە سەر شانی خۆیان.

سیسیلیا ویکسترۆم ئەندام پەرلەمانی ئوروپا و سەر بە پارت لیبرالی سوید ڕەخنەی لەم ڕێکەوتننامە پیشنیاریە هەیە کە ئەمڕۆ لە سەر مێزی وەزیرانی پەنابەرانی یەکێتی ئوروپا تاوتوی دەکرێ، ئەودەڵێ یەکێتی ئوروپا دەیهەوێ بە شێوەی ئۆتۆماتیکی پەنابەران دابەش بکرێن، بەڵام دەوڵەتەکان بۆخۆیان دەیانهەوێ بڕیار بدەن:

"بە ئەزموون بۆمان دەرکەوتووە کە دابەش کردنی پەنابەران لە ڕاستیی دا هەرگیز سەر ناگرێ"

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  04/06/2018
582   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   885
کۆی سه‌ردان:   29255545