ئیندۆنیسا و ئوسترالیا ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن
هەژار تەها
مالمۆکورد
هێزه‌كانی پاراستنی سنوره‌كانی ئوسترالیا به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پاراستنی كه‌ناراوه‌كانی ئیندۆنیسیا و وه‌زاره‌تی كاروباره ئاوییه‌كانی ئه‌و وولاَته ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان له‌ناو ده‌ریای ته‌یموری هاوبه‌شی نێوان ئه‌و دوو وولاَته‌دا ئه‌نجامدا.
مه‌به‌ست له ئه‌نجامدانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ش بۆ دیاریكردن و به ئامانگرتنی هه‌ر چالاكییه‌كی نایاسایی ده‌ریایی بووه له نێوان سنوره ئاوییه‌كانی ئه‌و دوو وولاَته‌دا.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی هێزه‌كانی پاراستنی سنوره‌كانی ئوسترالیا، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌وه نیشان ده‌دات كه ئوسترالیا به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ شه‌ریكه هاوبه‌شه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌به‌رده‌وامی ئاماده‌ییان هه‌یه له‌و سنوره ئاوییانه‌ی باكوری ئوسترالیا و هه‌میشه به ئاگان بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی كاره نایاساییه ده‌ریاییه‌كان.
به‌رپرسێكی هێزه‌كانی پاراستنی سنوره ئاوییه‌كانی ئوسترالیاش ده‌ڵێت ئه‌وان ئاگادارن كه گروپه تاوانكاره‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن كه ده‌ریاكان به‌كاربهێنن بۆ خۆدزینه‌وه له چاودێرییه‌كانی ئه‌وان به‌لاَم به به‌رده‌وامی زانیارییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیاندا به‌شده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و گروپانه.
هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی حكومه‌تی ئێستای ئوسترالیاوه ، ئوسترالیا سیاسه‌تی پاراستنی سنوره‌كانی توندتر كردووه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له جموجۆڵه نایاساییه ده‌ریاییه‌كان.
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری هه‌واڵی ئێی بی ئێس ، ماڵپه‌ری فه‌رمی ئاژانسی پاراستنی سنوره‌كانی ئوسترالیا
به‌روار: 04/06/2018
1034 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|