ھەسەدە بۆ بەشار ئەسەد: ئێمە بەشێکین لە چارەسەر
ھەسەدە لە وەڵامی لێدوانەکانی بەشار ئەسەد رایدەگەیەنێت: ئێمە بەشێکین لە چارەسەر لەسوریا

کینۆ گابرییل، وتەبێژی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) وەڵامی لێدوانەکانی بەشار ئەسەد دەداتەوە و رایدەگەیەنێت: ھەسەدە بەشێک نییە لە کێشەکانی سوریا، بەڵکو توانیویانە شکست بەتیرۆریستانی داعش و بەرەی نوسرە و گروپە توندڕەوەکانی تر لە باکووری سوریا بھێنن کە چەندین تاوانیان ئەنجامداوە.

دووپاتیشیکردەوە، ئەوان بەشێکن لە چارەسەر لە سوریا و ئامانجیان گەیشتنە بە چارەسەرێکی سیاسی کە مافی ھەموو پێکھاتەکان بپارێزێت.

لە چەند رۆژی رابردوو، بەشار ئەسەد لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندبوو: دوو بژاردەمان بۆ ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەر دەستە، کە ئەوانیش بژاردەی دانوستان و رووبەڕووبوونەوەی ھێزە، ئەگەر لە ھەنگاوی یەکەم سەرکەوتوو نەبووین، ئەوا ھەنگاوی دووەم دەگرینەبەر. 
کوردسات
به‌روار:  02/06/2018
422   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   810
کۆی سه‌ردان:   29257913