وتاره‌كان
چیرۆک بۆ منداڵان ... کوڕێکی ژیر
 محه‌مه‌د به‌رزی


گۆڕینی : محەمەد بەرزی

منداڵە زیرەکەکان : سەرلەئێوارەیەکی ڕۆژێکی خۆش ، باوکێک لە ماڵەوە سەرقاڵی ئیشکردن بوو ، کوڕەکەی بە ڕوویەکی خۆشەوە چوو بۆ لای و زۆر لەسەرخۆ وتی : تکایە بابە گیان دەتوانم پرسیارێکت لیێ بکەم ؟ . باوکەکەشی لە وەڵامدا وتی : بە دڵنیاییەوە ، فەرموو چ پرسیارێکت هەیە بیکە ؟ . ئنجا کوڕەکەی وتی : باوکە گیان ، کە تۆ ڕۆژانە کاردەکەیت ، سەعاتی چەند پارە پەیدا دەکەیت ؟ . باوکەکەی ئەو پرسیارەی بە لاوە ناخۆشبوو ، بۆیە بە ڕوویەکی گرژەوە وتی :
ئەوە ئیشی تۆ نییە ئەو جۆرە پرسیارانە بکەیت ، باشە ئەو پرسیارە بۆ دەکەیت ؟ . کوڕەکەشی وتی : تەنها حەزدەکەم ئەوە بزانم ، تکایە پێم بڵێ سەعاتی چەند پەیدا دەکەیت ؟ . لە وەڵامدا باوکی وتی : سەعاتی دوو هەزار دینار .

کوڕەکەی سەری داخست و وتی : ئۆف زۆر بە داخەوە ، دەی باشە باوکە گیان دەکرێت ( ٥٠٠ ) دینارم بە قەرز بدەیتێ ؟ . باوکیشی بە بیستنی ئەو داوایە ، هۆش لە کەللەیدا نەما و بە توڕەییەوە وتی : جا ئەگەر پرسیاری ، سەعاتی چەند پەیدا دەکەی ، تەنها بۆ ئەوەبوو ، تا داوای قەرزم لیێ بکەیت و بچیت یاری و شتی پڕوپوچیی پیێ بکڕیت ، بە ڕاستی زۆر شەرم و شورەییە بۆ تۆ ، دەی فەرموو لە بەرچاوم مەمێنە و بچۆرەوە بۆ ناو ژوورەکەت و لە جێگاکەتدا بۆ خۆت بنوو . بە ڕاستی نەمدەزانی ئەوەندە منداڵێکی چاوچنۆک و نەفامی ، من هەموو ڕۆژێک لە بە یانی زووە وە دەچم کار دەکەم و ماندوو دەبم ، کەچی تۆش دێت و داوای قەرزم لێدەکەیت ، بە ڕاستی حەزم لەمجۆرە هەڵسوکەوتە منداڵانەی تۆ نییە .

کوڕە پچکۆلەکە بە بێ دەنگی چووەوە بۆ ژوورەکەی خۆی و دەرگاکەی لەسەر خۆی داخست . لەملاشەوە باوکەکەی دانیشت و بەو پەڕی بێزارییەوە بیری لە داوای کوڕەکەی دەکردەوە و لەبەرخۆیەوە زوو زوو دەیوت : باشە ئەم کۆڕە هەر بۆ ئەوەی داوای قەرزم لێبکات ، چۆن دەوێرێت ئەو جۆرە پرسیارە نابەجێی یەم لێبکات .

پاش ماوەیەک باوکەکەی هاتەوە سەرخۆی و هێور بۆوە و کەوتە بیرکردنەوە ، لە دڵی خۆیدا وتی : لەوانەیە منداڵەکەم بە ڕاستی پێویستی بە ( ٥٠٠ ) دینار بێت و پێویستییەکی خۆی پیێ بکڕێت ، هیچ کاتیکیش نەمدیوە ئەم کوڕەم داوای پارەم لێبکات ! . ئنجا هەستا و چوو بۆ ژووری کوڕەکەی و دەرگاکەی کردەوە و بە دەم و لەبزێکی شیرینەوە پرسیاری لێکرد و وتی : ئەوە هەتا ئێستاش نە نووستوویت ؟ . کوڕەکەشی لە وەڵامدا بە نەرمی وتی : نەخێر بابە گیان . پاشان باوکەکەی وتی : داوای لێبوردنت لێدەکەم ، کە بەو جۆرە وەڵامم دایتەوە ، خۆت دەزانی ڕۆژانە کاردەکەم و مێشکم شەکەتو ماندووە ، هەر بۆیە نەمتوانی بە ئارامی لە گەڵتا قسە بکەم ، فەرموو ئەوەش ( ٥٠٠ ) دینارەکەی داواتکرد .

کوڕە پچکۆلەکە بەو پەڕی خۆشییەوە هەستایە سەر پیێ و پارەکەی لە باوکی وەرگرت و بە دەنگێکی بەرز و ڕوویەکی خۆشەوە سوپاسی باوکی کرد و خێرا چوو دەستیکرد بە ژێر سەرینەکەیدا و هەندێک پارەی تری دەرهێنا . کاتێک باوکەکەی ئەو پارانەی بینی و زانی پارەی تری هەیە ، سەری سوڕما و سەرلەنوێ لە کوڕەکەی تووڕە بۆوە . بەڵام کوڕە پچکۆلەکەی بە بێ ئەوەی هیچ قسەیەک بکات ، هەموو پارەکانی کرد بە یەک و لە بەرچاوی باوکی کەوتە ژماردنییان ، ئنجا بە بزەیەکی شیرینەوە تەماشایەکی باوکی کرد .

بەڵام باوکەکەی بەو پەڕی بێزارییەوە بە کوڕەکەی وت : باشە ، کە تۆ پارەت هەیە ، ئەی ئیتر بۆچی داوای قەرز لە من دەکەیت ؟ . کوڕەکەش لە وەڵامدا وتی : ئاخر ئەو کاتە پارەی تەواوم پیێ نەبوو ، بەڵام ئێستا پارەی تەواوم پیێ یە . ئنجا کۆرەکە بە ڕوویەکی گەشەوە وتی : بابە گیان ئێستا دوو هەزار دیناری تەواوم پیێ یە ، تکایە دەتوانم لە جیاتی یەک سەعاتی کارکردنی بەڕێزتان ، بیی بەخشم بە تۆی ئازیز ، تا سبەینێ سەعاتێک زووتر بگەڕییتەوە بۆ ماڵەوە ، چونکە زۆر زۆر حەزدەکەم لەگەڵ باوکەکەی بەو قسانەی حەپەسا و باوەشێکی زۆر گەرموگوڕی بە کوڕەکەیدا کرد و سەری خستە ناو دەستێوە و هەتا توانی تێر ماچیکرد و وتی : ئافەرین بۆ تۆ ، کە ئەوەندە کوڕێکی ژیری و بە تەنگ باوکی خۆتەوەی .

*****

تێبینی : ئەم چیرۆکەم بە دەستکارییەکی کەمەوە ، لە ئینگلیزییەوە کردووە بە کوردی ، ناوەکەی ( گفتوگۆی باوک و کوڕێک ) بوو ، بەڵام کردم بە کوڕێکی ژیر ... چیرۆکەکەش ناوی نووسەری لەسەر نەبوو .
به‌روار:  15/04/2018
942   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت

هەڵۆیەک کۆترێ دەرخواردی بێچووەکانی دەدات

مناڵێک لە باڵەخانەیەکی بەرزدایە

لافاو و رەشەبا زیاتر لە 70 باخ لە کەرکووک تێکدەدات

کوژرانی ٨ سەربازی تورک لە ناوچەی وەرخەلێ

دوایین ووتەی زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی لەپێش دادگای

مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   960
کۆی سه‌ردان:   29235625