وتاره‌كان
درۆیە کانی هە ڵبژاردن لە عیراق و هە رێم
 خدر زوحاک
      
ووڵاتی عیراق بە هە رێمی کوردستانیشە وە یە کێکە لە و وولاتانە ی کە زۆرترین رادە ی گە ندە ڵی ئیداری و سیاسی تیدایە و لە دوای ڕوخانی ڕژێمی پێشو ی عیراق بە سە دان ملیار دۆلار بە شێوە یە کی نایاسای خراوە تە سە ر ژمارە ی بانکی حیزب و کە سایە تی یە سیاسی و ئاینی یە کان، و تە نانە ت بە شێکیش لە سە رکردە کانی خێڵ و عە شرە تە کوردو عە رە بە کان ،

کار گە یشتۆتە ئاستێك کە لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بە عس ،خە لکی عیراق بە گشتی و بە هە موو پێك هاتە کانی یە وە ئاوات بۆ سە ردە مانی بە عس بخوازێت و پێیان وابێت کە بە عس زۆر لە و دە ست بڕە سیاسی و ماڤیایانە ی دە سە ڵات باشتر بوون ،بە تایبە ت لە ڕووی خزمە ت گوزاری و بژێوی ژیانە وە ،

ئە وە ی ئە و سیاسی یە عیراقی یانە بە کوردو عە رە ب و پێك هاتە کانی ترە وە ئە یکە ن لە قوتوو هیچ عە تارێکی سیاسی دا بوونی نی یە ،

کە دیارە لە گە ڵ هە موو ئە و درۆشاخدارانە یە شیاندا ،هە تاکوئێستاش خە ڵکانی زۆر پێ یان وایە کە وا ئە و سیاسی یانە ئە توانن عیراق و گە لانی عیراق لە کێشە مە ترسی دارە کانی جە نگ و برسێتی و گرانی و قە یرانە یە ك لە دوای یە کە کان ڕزگاریان بکە ن ،

کە دیارە ئە مە ئە وە دە ردە خات کە تاچ ڕادە یە ك گە لانی عیراق بێ ئاگان لە باری سیاسی و ئابوری و کۆمە ڵایە تی خۆیان و ئە وە شمان پێدە ڵێت کە وا زۆرینە ی خە ڵك ناهۆشیارن ،لە و کاتە ی ئە و دە سە ڵاتە سیاسی یە ی کە لە عیراق دا بوونی هە یە بە هە موو پێك هاتە کانی یە وە ،لە شیعە و سنە و کوردو توركمان یە وە بە شێکن لە پرۆژە و بە رژە وە ندی یە کانی زل هێزە کانی ناوچە کە ،لە ئێران و تورکیاو عە ربستانی سعودی ،جگە لە مانە ش بازارێکی باش بۆ ساغ کردنە وە ی هە موو ئە و کاڵا بە سە ر چوو ژە هراویانە ی لە جیهانە وە ڕوو دە کاتە ئە م پارچە زە وی یە ی ڕۆژهە ڵاتی ناوە راست ،

لە گە ڵ ئە و هە موو داهاتە ی کە هاتۆتە خە زێنە ی ووڵاتی عیراقە وە ،کە چی لە ئێستادا زیاتر لە ٪٤٠ خە ڵکی عیراق لە ژێر هێلی هە ژاری دا ژیان بە سە ر دە بە ن و ژیانێکی کوولە مە رگیانە ئە ژین ،لە گە ڵ هە موو ئە مانە ش دا ئێستا عیراق خراپترین دە زگای تە ندروستی هە یە و خراپترین پێداویستی یە کانی چارە سە ری هە یە ،و خراپترین سیستمی خوێندن و پە روە ردە و خزمە ت گوزاری و گواستنە وە و ئاسایشی هە یە ،لە و کاتە ش دا سیاسی یە کان بە درۆکانیان خە ونە بزرکاوە بە دی نە هاتووە کان بۆ خە ڵکی ئە گێڕنە وە و بە ڵێنیان پێ ئە دە ن کە وا بە هە شتیان بۆ ئامادە بکە ن لە و شوێنە ی ناوی عیراقە .

هە موو ئە و درۆیانە ش بە ناوی جیاجیاوە ،هە ر لە حسین و عە لی یە وە تادە گاتە کارڵ مارکس و لینین ،

هە موو ناوە زل و قە بە کان لە م ووڵاتە دا بوونیان هە یە ،چ ئە و ناوانە ی ئاینە کان هاواریان بۆ دە کە ن یان مە زهە ب و شوێن کە وتووە کان ناویان ئە هێنن ،یان ئە و نیشتمانە ی کە هە مووان فرۆشتوویانە و داویانە تە کرێ بۆ دە یان ساڵی تر ،چ لە شیعە و چ لە سنە و چ لە کورد و تورکمان ،لە ئێستادا بە حە ماسە ت و نرە ی شێرانە وە هاوری بۆ دە کە ن و لە هە وڵی خە ڵە تاندنی گە لانی عیراقن بۆ چوارساڵی تری مە رگ و برسی بوون و پڕکردنی گیرفانە کانی ئە و دزو خائین و ماڤیایانە ی عیراقیان هە رزان فرۆش کرد .

بێگومان خە ڵکانی عیراقیش جارێ زۆریان ماوە لە خە وی غە فڵە ت بە ئاگابێن ،هە ر ئە مە شە وادە کات بۆ جاری دووە م و سێ هە م ،،،،،،،،دە هە میش هە ر ئە وانە بکە نە وە بە ڕابە رو سە رکردە یان ،بە تایبە ت لە و کاتە ی کە زۆرینە ی عیراقی یە کان پێ یان وایە ئە مە چارە نووسیانە و لە لایە ن ئاسمان و خواوە ندە وە بۆ یان دیاری کراوە و ئە بێت باجی خراپە کانیان بدە ن .

لە هە مان کاتدا بە سواڵ کە ر کردنی تاك لە کۆمە ڵگادا و ناچارکردنیان لە پانکردنە وە ی دە ستیان لە بە ردە م دە سە ڵاتی سیاسی و بێ بە رهە م کردنیان ،هۆکارێکی ترە ،کە وا هێدی هێدی کۆمە ڵگای عیراقی بە رە و لە ناو چوون و گە مژە بوون ئە بات ،

لە و کاتە ی مرۆڤ بە رهە م ناهێنێت ! ناتوانێت داهێنان بکات ،لە ئێستاشدا عێراقی یە کان بە مە موو پێك هاتە کانیانە وە ساڵکە ری بە ردە می دە سە ڵاتن و گوێڕایە ڵێکی باشی ئە و حیزبە دین و مە زهە بی و کلاسی کیانە ن ، ئە م کۆمە ڵگایە کراوە تە چە ندان سە ربازگە ی جیاواز لە ڕووی ڕە نگ و دە نگ و ناوە وە کە لە ناوە ڕۆکدا هە موویان یە ك پێناسە یان هە یە ،

هە تائێرە بە گشتی بوو ،دە کرێت لێرە وە بە دوا بێینە خزمە ت دزو ماڤیاکانی هە رێم ،کە دیارە هە رێمی کوردستانیش هە مان شتە و هیچی زیاتر و باشتر نی یە ،تە نها ئە وە نە بێت لە هە رێمدا دوای بست و حە وت ساڵ لە دزی و تاڵان کردن و فرۆشتنی کوردستان بە ئیران و تورکیا ،لە ئێستادا دە سە ڵاتی بنە ماڵە گرە و لە سە ر گۆڕین و چارە سە رکردنی قە یرانە کان دە کات و خۆیان پە رت و بڵاو کردۆتە وە تا بتوانن بە هە موو شێوە کان دە نگە کان بچنە وە و چوارساڵی تریش درێژە بدە ن بە نیوموچە و چارە کە موچە و دواتریش کۆیلە بوونی یە کجارە کی ،

بە ڵام ئایە کۆیلە و ماستاو چی یە کانی حیزب و بنە مالي ئە توانن خۆیان لە و گە مژە بوونە ڕزگاربکە ن و بە ئاگابێنە وە ؟؟؟؟

هە رهیچ نە بێت ئاگاداری ئە وە بن کە لە و نزیکانە دا شە ڕێکی تریان بۆ بە رپادە کان ، تا مە ترسی یە کانیان بۆ بڕە وێنە وە ،کە گوایە ئە وان پارێزە ری ڕاستە قینە ی ئە م نیشتمانە ن کە هە رڕۆژە و بە کە سێکی ئە فرۆشن .

ئەم ووتارە گوزارشت لە بۆچونی نووسەرەکەی دەكات

به‌روار:  07/04/2018
1052   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت

دایکایەتی و هەژاری 😡

سمۆرەیەک تەرمی هاوڕێکەی بەجێناهێڵێ 😪

بەرخ و ڤیدیۆ 🤣🤣

شێری ژنانی 🤣🤣

مناڵ و جرجەکان 😮

مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   323
کۆی سه‌ردان:   29253359