وتاره‌كان
لە ئێران.. خەڵك داوای رووخاندنی رژێم دەكەن!
 عەبدولڕەحمان مهابادی


چاوخشانێكی كورت بەسەر راپەڕينەكەی ئەم دواييەی خەڵكی ئێران

ئەوەی لە دوارۆژانی كۆتايی ساڵی 2017 لە ئێران دەستی پێكردووە و بە خێرايی تەواوی ئێرانی گرتۆتەوە بەرهەمی ئەو تۆوەيە ساڵانی پێشوو چەندراوە و ئێستا بەری گرتووە. بە واتايەكيتر، ئەم راپەڕينە شتێكی خۆڕسك نەبووە و رق و كينی خەڵكی تەنگ پێهەڵچنراوی راپەڕيو، هەڵقوڵاوی ئەم ستەم و چەوساندنەوەيەيە كە بەسەر خەڵكدا سەپێندراوە.

رق و كين پەنگخواردووی خەڵك دژ بە رژێمی ديكتاتۆری ئايينی دەسەڵاتدار لە ئێران، ئێستا بە هۆی نەداری و باری خراپی ئابووری بواری بۆ رەخساوە كە سەر هەڵبدات و ئەگەر هۆكاری يارمەتيدەريش هەبێت بەری خۆی بدات. ئەگەر لەوە بەدەر بوايە راپەڕينەكان بەم خێراييە دەنگ و رەنگ و خەڵكی راپەڕيو و درووشم و داواكارييەكانيان بە شكلێكيتر خۆی نيشان دەدا. بەڵام لە راستيدا رووخاندنی ئەم رژێمه داواكاريی هەرە سەرەكی و بنەڕەتی ئەو خەڵكەيە. هەربۆيە ئەم راپەڕينە كە بۆ دەربڕينی ناڕەزايەتی بەرانبەر بە گرانی دەستی پێكرد، هەر لە سەرەتاوە و دەستبەجێ ئاوێتەی درووشمی مەرگ بۆ خامنەئی، مەرگ بۆ روحانی و مەرگ بۆ ديكتاتۆر بوو!

دەكرێت هوكاری دەركەوتنی ئەم رق و ناڕەزايەتييەی خەڵك ئەژمار بكەين كە گرينگترينيان بريتين لە:

بێ وڵام مانەوەی داواكاريی ئەوانەی داراييەكانيان داوە بە دەزگاكانی تايبەت بە دارايی سەر بە باڵەکانی رژێم و دواتر پارەكەيان پێ نەدراوەتەوه، ئاوڕنەدانەوەی رژێم لە هاوكاريكردنی ئەو خەڵكەی تووشی بوومەلەرزە بوونەتەوە، ساردبوونەوەی خەڵك لەو وادە و بەڵێنانەی روحانی لە سەردەمی هەڵبژاردنەكاندا پێی دابوون، گرانبوونی نان و بەنزين و گۆشت و هێلكە و ...، تەرخانكردنی پارە بۆ مەلاكان كاتێك خەڵك بەوەی زانيوە و بە تايبەت زيادكردنی بودجەی داوودەزگا سەربازييەكان كە هەر هەموو بۆ هەناردەكردنی تيرۆر و توندڕۆيی و لەسەر پێ مانەوەی رژێم دەكرێت.

يەكەم مەسجی ئەم راپەڕينە جەماوەرييە سەراسەرييە ئەوەيە، لە نێوان رژێم و خەڵكی ئێراندا، بە هۆی پێناسەی دژەمرۆيی و دژە نيشتمانيی ئەم رژيمە و كارنامەی ڕەشی لە مامەڵەكردن لەگەڵ داخوازييەكانی خەڵك و بە تايبەت لە بواری ئازادييەكان، هيچ خالێكی هاوبەشی هێمنانە بوونی نيە. كەوايە داخوازيی سەرەكيی خەڵك، نەمانی ئەم رژێمەيە. بەڵام بە هۆی سياسەتی رۆژئاوا، ئەم رژێمە تا ئەمڕۆ لە سەر پێ ماوەتەوە.

بە واتايەكيتر، ئەگەر ئيمدادگەرانی غەيبی(!) كە پرێزيدێنت باراك ئۆباما لە نموونە هەرە زەقەكانی بوو نەبوايە، ئەم رژێمە تا ئێستا حەوت كفنی رزاندبوو و خرابووە ناو زبڵدانی مێژووەوە. چونكە ئەم رژێمە هەر لە سەرەتاوە ناڕەوا بووە و سياست و ستراتيژييەكانی رۆژئاوا لە ساڵانی رابردوو، خزمەتی مانەوەی ئەم رژێمەی كردووە و لەگەڵ ئەوانەشدا، لە بڕی رژێمی تيرۆريستيی دەسەڵاتدار لە ئێران، ئالترناتيڤی ديموكراتييانەی گەلی ئێرانيان خستبووە ناو ليستی تيرۆرەوە..

ئەم راپەرينە دەريخست رژێمی مەلاكان ئايندەی بۆ نيە.بێ ئایندەیە. هەروەك ساڵانی رابردوو موقاومەتی ئێران بانگەشەی دابوو كە ئەگەر ئەم رژێمە بۆ ماوەی تەنها يەك رۆژ واز لە سەركوتكردن و گرتن و ئەشكەنجەدان و لەسێدارەدان بهێنێت، ئەگەر تەنها بۆ ماوەی يەك رۆژ لە ئێران، ئازادی و ديموكراسی هەبێت. خەڵكی ئێران زۆر بە خێرايی ئەم رژێمە رادەماڵێت. بەرفراوانی و خێرايی ئەم راپەڕينەی ئێستا ئەم راستييەی زۆر بە باشی دەرخست. كەوايە دەبێ بڵێين كە ئەم رژێمە لە كوتايی خۆيدايە و گەڕان و چاوەنواڕبوون بۆ دۆزينەوەی ميانەڕۆيی و ئيسڵاحی، تەنها تراويلكەيە و بە سوودی رژێم و بە زيانی گەلە.

ئەم راپەڕينە جارێكيتر ئەم راستيەی دەرخست كە خەڵك تەواوەتی ئەم رژێمە رەت دەكاتەوە و داوای رووخانی تەواوەتی رژێم دەكات. باڵ باڵێنی رژێم تەنها شەڕەگورگی ناو دەسەڵاتە و پێوەندی بە خەڵكی ئێرانەوە نيە. هەموو باڵ و بۆندەكانی ئەم دەسەڵاتە بە لای خەڵكی ئێرانەوە رەت كراونەتەوە و تاقی كراونەتەوە. شەڕەگورگی ناو دەسەڵات هيچ پێوەندييەكی بە خەڵكی ئێرانەوە نيە. چون ئەوانە هەر هەموويان گەندەڵ و دژ بە گەل و نیشتمانن و دەبێ بڕووخێن.

بەڵام مەسجی هەرە گرينگی راپەڕين روو لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتييە.. ئێستا كە جيهان و بە تايبەت دەوڵەتان، بەرفراوانی و قوڵايی داواكارييەكانی خەڵكی ئێران ئەبينن. كاتی ئەوەيە لە هەموو بوارەكان و بە تايبەت بواری ئابووریدا، كۆتايی بە پێوەندييەكانی خۆيان لەگەڵ ئەم رژێمە بهێنن و بە رەسمی ناسينی موقاومەتی ئێران كە خاتوو مريەم رەجوی نوێنەرايەتی دەكات بخەنە بەرنامە و ئەجيندای خۆيانەوە. ئەمە دەرفەتێكی مێژووييە بۆ ئەو دەوڵەتانە كە كەمتەرخەم نەبن لە هاوكاريكردنی خەڵكی ئێران و قەرەبووكردنەوەی هەڵەكانی رابردووی خۆيان دەرحەق بە خەڵك و موقاومەتی ئێران بكەنەوە.

ئالترناتيڤی ديموكراتی بۆ گۆڕانكاريی بنەڕەتی لە ئێران بە تەواوی بەردەستە. ئالترناتيڤێك كە هەڵگری ئاشتی و ئاسايش و سەقامگيرييە لە ناوچەكە و موژدەبەخشی دۆستايەتی و پێكەوەژيانی ئاشتييانە و هاريكاريی نێودەوڵەتی و رێزگرتنە لە پەيماننامەی نەتەوە يەكگرتووەكان.

*نووسەر و شرۆڤەكاری سياسی، پسپۆڕ لە كاروباری ئێران 
ئەم ووتارە گوزارشت  لە بۆچونی  نووسەرەکەی دەكات



به‌روار:  11/01/2018
204   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت
کۆڕیادی چلەی مامە قالە شۆڕش
دیمه‌نی چالاكییه‌كه‌ی چه‌لێ
قەشە ئەندرو برونسۆن دوعا بەسەر ترەمپ دەخوێنێ
مردنی 22 پەنابەر لە ئیزمیر
لە فرایبۆرگی ئەڵمانیا خۆپیشاندان بۆ ئازادیى ئۆجالان ئەنجامدر
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   85
کۆی سه‌ردان:   17304917